ئەو شوێنەی سێ سەربازەکەی لێ کوژرا

وردو درشی پێگەکانی ئەمریکا لە سوریا و ئەردەن

964+

ژووری هەواڵ

هێرشی گروپە چەکدارەکان پەڕیوەتەوە بۆ ئەو دیو سنور، ئێستا تەنیا ناوی عەین ئەسەدو هەریر نایەت، بەڵکو ئەم چەند رۆژە زیاتر لە جاران ناوی چەند بنکەیەکی سەربازی دەکەونە بەرگوێ، سەربازگەی تەنەف و تاوەری 22 و بنکەی شەدادی.
بۆ ئەوەی بزانن ئەم سەربازگانە لە کوێن و چ کارەن، لێرە زۆر شت روونکراوەتەوە:

سەربازگەی تەنەف – سوریا
سەربازگەی ئەمریکی لە تەنەف دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیژی لەنێوان سنوری سوریا و عێراق و ئەردەن، ئەم سەربازگەیە لەساڵی 2016-ەوە کارایە و بنکەیەکی گرنگی شەڕەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش بووە، هەر لەوێ راهێنان بەهێزە سورییەکان دەکرا، بەتایبەتی ”سوپای سوریای ئازاد”.
سەربازگەکە دەکەوێتە سەر رێی خێرای نێوان بەغداو دیمەشق، بۆیە ناوچەیەکی بەرچاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران پاڵپشتییان دەکات.
لەنزیک تەنەف کامپی روکبان هەیە کە ئەمەشیان ئەمریکییەکان سەرپەرشتی دەکەن و نزیکەی هەشت هەزار ئاوارە لەو کامپەدا دەژین و گوزەرانیان سەختە.

تاوەری 22 – ئەردەن
دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی ئەردەن، لەو شوێنەی سنوری ئەردەن و سوریا و عێراق بەیەک دەگەن.
لەو کاتەوەی ئاڵۆزییەکانی سوریا دەستی پێکردووە لە ساڵی 2011 ئەمریکا سوودی لەم جێیە بینیوە بۆ ئەوەی رێگری بکات لە هاتوچۆی گروپە چەکدارەکان لەنێوان سوریاو عێراق، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت وردەکاری تەواو بەردەست نییە سەبارەت بە ژمارەی تەواوو کاری هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە، هەرچەند ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت 350 سنربازی ئەمریکی لە هێزی ئاسمانی و وشکانی لەوێدان.
ئەمە ئەو شوێنە بوو کە شەوی رابردوو سێ سەربازە ئەمریکییەکەی تیادا کوژران، دوای ئەوەی بە درۆنێک هێرشیان کرایە سەر.

بنکەی شەدادی – پارێزگای حەسەکە – سوریا
بنکەکە دەکەوێتە نزیک شاری شەدادی دەوڵەمەند بەنەوت، لەوێ نزیکەی 350 سەربازی ئەمریکی هەن، کاری سەرەکییان بریتییە لە کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هێزەکانی هاوپەیمانان لەنێوان عێراق و سوریا.
لەناو بنکەکە شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەرو بەڕێوەبردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەیە، هەروەها عەمباری گەورەی نەوتی تێدایە کە زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی نەوتی سوریا.
شەدادی ماوەیەک بەتەواوی بەدەست داعشەوە بوو، ساڵی 2013 سوپای سوریای ئازاد ناوچەکەیان گرتبووە دەست، ساڵی دوای ئەوە کەوتە دەست داعش، پاش ئەوە ئەمەریکییەکان گرتیانە دەست و لەوێ مانەوە.

پێنتاگۆن: هێرشەکە شوێن پەنجەی حزبوڵای عێراقی بەسەرەوە...

پێنتاگۆن: هێرشەکە شوێن پەنجەی حزبوڵای عێراقی بەسەرەوەیە