رۆناڵدینهۆ
لە پاریسە
کارە نوێیەکەی رۆناڵدینیۆ زۆر جیاوازە
964+
سۆما حەکیم زادە
رۆناڵدینیۆی ئهستێرهی پێشووی تۆپی پێ، لەناکاو روویكرده ناو بواری مۆدێل و فاشن، پێدەچێت سەرەتای سەردەمێکی نوێی چالاکیی ئەم ئەستێرە بەناوبانگەی تۆپی پێ بێت لە جیهاندا.
رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی بەڕازیلی، لە هەفتەی مۆدەی پاریسدا هاتە ناو کاری مۆدێلەوە و هەمووانی سەرسام کرد.
رۆناڵدینهۆ لە ساڵی 2018 لە تەمەنی 37 ساڵیدا وازی لە یاریكردن هێنا، ئەمجارەشیان بە جلوبەرگێکی جیاوازەوە لەبەردەم کامێراکان دەرکەوت.
زۆرکەس رۆناڵدینیۆ بە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە سەدەی بیستویەک دەناسن، بهڵام دەرکەوتنی ئهمجارهی، هەوادارانی تووشی شۆک کرد.