له‌گه‌ڵ موعین و هایده کارى كردووه
هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی موزیسیان كۆچی دوایی كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هونه‌رمه‌ندی موزیسیان ئیبراهیم نه‌قدیان له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئیبراهیم نه‌قدیان كهمانچهژهنێكی به‌توانا بوو، خه‌ڵكی ئێرانە، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك بوو نیشتەجێی شاری سلێمانی بوو، هەر لەویش كاری دەکرد.
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری هونه‌ری، به 964ی راگه‌یاند، نه‌قدیان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئیبراهیم نه‌قدیان له 1954 لە شاری تاران لەدایکبووە، پێشتر كاری بۆ هونه‌ره‌مه‌نده ناوداره‌كانی وه‌ك موعین ئه‌سفه‌هانی و هایده و حومەیرا كردووه، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش كاری بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك كردووه، جگه له‌وه كاری موزیكی بۆ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك كردووه، هەروەها پەیمانگەیەکی فێرکردنی موزیکی هەبوو.
کۆچی دوایی نەقدیان لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕؤ هونەرمەندی موزیسیان توانا فەرەج بە نەخۆشی هەر لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.