ژنێکی مەریوانی لە چەمچەماڵ جلی کوردی دەفرۆشێت

964+

هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ

ژنە کوردێکی شاری مەریوان، هاتووە بۆ فێستیڤاڵەکەی ناحیەی شۆڕش، جلوبەرگی و مێخەکبەند و کڵاو، کۆڵوانە و کەمەربەند و نمایشی  رۆژهەڵاتی بۆ فێستیڤاڵەکە هێناوە.

خانمە رۆژهەڵاتییەکە بە 964ی وت، لە شاری مەریوان خاوەنی کارگەی خۆیەتی و زیاد لە 100 ژن کاری بۆ دەکەن.

وتیشی، ژنانی چەمچەماڵ خواستێکی زۆریان بۆ جلوبەرگی کوردی هەیە.

فێسیتڤاڵێکی هەمەجۆری خواردن و جلوبەرگ و کەلوپەل یەکەمجارە لە ناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بنکەی دابەشکردنی کتێبی خوێندنگەکان لە ناحیەی شۆڕش کرا...

بنکەی دابەشکردنی کتێبی خوێندنگەکان لە ناحیەی شۆڕش کرایەوە