شەش کەس بریندارن

ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر لەرێگەی جزیرێ تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر لەرێگەی جزیرێ بۆ زاخۆ تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و شۆفێرەکەی بەسەختی بریندارە.

رووداوەکە دوو کاتژمێر لەمەوبەر بووە، بەدیاریکراوی لەرێگەی جزیرێ بۆ زاخۆ دەکەوێتە ئەو دیوی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل روویداوە.

سەرچاوەیەک لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل بە 964ی راگەیاند، لە رووداوەکە شەش کەس بریندارن، شۆفێرەکە بەسەختی بریندارە و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بریندارن بەڵام برینەکەیان سووکە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە بەهەڵە رۆیشتنی ئۆتۆمبێلەکە بووە، نەیزانیوە رێگای بارهەڵگری بەکارهێناوە لەبری رێگای ئۆتۆمبێلی تایبەت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شۆفێرەکە تەمەنی 35 ساڵە و لە سەرنشینەکان منداڵێکی هەشت ساڵان هەیە و ئەوانی دیکە تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵییە.

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە رێگای نێوان دهۆک - زاخۆ رووید...

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە رێگای نێوان دهۆک - زاخۆ روویدا