بەڕێوەبەری بەشی GIS وادەڵێت

پێنج ساڵە کارەبای سلێمانی داواکاری لە وەزارەت هەیە بۆیان جێبەجێ ناکرێت

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەندازیارێکی کارەبای سلێمانی نەگەیەنەری سەر ستوونەکانی کارەبا بە هۆکاری زۆری شۆرت و کارەبا بڕان دەزانێت و دەڵێت، پێنج ساڵە داوایان لە وەزارەت کردووە بیانگۆڕن، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

نەگەیەنەرەکان لە دیسکێک و فنجانێک پێکهاتوون، لە خاڵی جیاکەرەوەی سیمی کارەبان لە ستوونەکان.

چالاک عەبدولکەریم، ئەندازیار و بەڕێوەبەری بەشی GIS لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوا بە 964ی راگەیاند، ئەو نەگەیەنەرانەی لە کوردستان بەکاردێن ئەستووری ئەو شوێنەی سیمەکەی پێدا تێپەڕ دەبێت کەمە، ئەوەش وادەکات زوو زوو شۆرتیان تێدا دروست ببێت و هەروەها بەبێ هۆکار دەبنە هۆی بڕانی کارەبا.

بە بڕوای ئەو ئێستا جۆرێکی جێگرەوەی نەگەیەنەر هەیە کە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەکاردێت، “زۆر کوالێتی باشە و کێشەی شۆرت و بڕانی کارەبای نییە”.

ئەو ئەندازیارە دەڵێت ماوەی پێنج ساڵە داوایان کردووە ئەو نەگەیەنەرانە بە قۆناغ بگۆڕدرێن، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

کارەبای سلێمانی ئاسانکاری بۆ چاکسازی لە فیدەرکانیدا د...

کارەبای سلێمانی ئاسانکاری بۆ چاکسازی لە فیدەرکانیدا دەکات