دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان

وەزیری بەرگری عێراق: دەتوانین مەلەفى ئەمنى کۆنتڕۆڵ بکەین

964+

وریا فەتاح

عێراق ئامادەیە بۆ کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان و وەزیرى بەرگریش دەڵێت: دەتوانین مەلەفى ئەمنى کۆنتڕۆڵ بکەین.

سابت محەمەد، وەزیرى بەرگرى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانى عێراق ئامادەکارى تەواویان بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی تەواوی مەلەفی ئەمنی لەو وڵاتەدا کردووە.

بەپێى بەیاننامەکە، لیژنەی باڵای سەربازی عێراقی-ئەمریکی (HMC) دەستبە گفتوگۆکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکاتەوە، دوای دەرکردنی فەرمانی تایبەت بەم پرسە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە.

“کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دیاری دەکرێت و پەیوەندی هاوکاری هاوبەش لە نێوان عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئابوری، کولتووری، ئەمنی، و سەربازیدا بنیات دەنرێت، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگای حکومەتی عێراق”، وەزیرى بەرگرى عێراق وادەڵێت.

بە وتەى سابت محەمەد، هێزە چەکدارەکانى عێراق ئامادەکارى تەواویان کردووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی تەواوی مەلەفی ئەمنی لە وڵاتدا، بەتایبەتی دوای ئەو ئەزموونەی لە ساڵانی رابردوودا بەدەستیان هێناوە لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ رووبەڕووبونەوەى هەڕەشە ئەمنییەکان.

خشتەیەک دانرا بۆ کشانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێود...

خشتەیەک دانرا بۆ کشانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق