له یه‌ك رۆژ تا پێنج ساڵ
خانه‌یه‌ك له هه‌ولێر منداڵه فڕێدراوه‌كان لەخۆده‌گرێت
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
له هه‌ولێر خانهیەك لەناو بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەناوی (سفر بۆ چوار) كرایه‌وه، كه به‌شێكی تایبه‌ته به‌و منداڵانه‌ى فڕێده‌درێن و ئه‌و خانه‌یه‌ش له رێگه‌ى دادگاوه منداڵەکان لەخۆده‌گرێت.
شێروان عبدوڵا، بەڕێوەبەری ئەم خانەیە له هه‌ولێر به 964ـى وت، خانه‌كه‌یان له منداڵى ته‌مه‌ن یه‌ك رۆژ تا پێنج ساڵان لەخۆده‌گرێت و 24 كاتژمێریش به‌به‌رده‌وام ده‌وامیان هه‌یه.
وتیشی “خانه‌كه‌مان جێگه‌ى 30 منداڵی تێدا ده‌بێته‌وه و هه‌ر منداڵێكیش له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ك هه‌بێت له رێگه‌ى دادگاوه ده‌هێندرێته لامان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن