چوار جار دەرمانی دزیوە
لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزینی دەرمان دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزیکردن لە کۆگایەکی دەرمان دەستگیر کرا، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، چوار جار دزی لە کۆگایەکی دەرمان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن لە کۆگایەکی دەرمان، لەلایەن هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق دەستگیر کراوە.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 25 ساڵە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە چوار جار دزی لەو کۆگای دەرمانە کردووە، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.