لە شوێنی مزگەوتێک دروستکراوە

دروستکردنی پەرستگایەک لە هندستان ئاژاوەیەکی زۆری دروستکردووە

964+

ژووری هەواڵ

ناریندا مودی سەرۆک وەزیرانی هندستان لەسەر داروپەردوی مزگەوتێکی 500 ساڵە پەرستگایەکی دروستکردووە، بە کردنەوەی پەرستگای رام ئاگری لە دڵی موسڵمانانی ناوچەی ئەیۆدهیا بەرداوە.

بەر لە چەندین ساڵ ئیمپراتۆری مەغۆلی موسڵمان زەهیر الدین محەمەد بابر، مزگەوتێکی لەناوچەی ئەیۆدهیا بەناوی بابری بۆ موسڵمانان دروستکرد، بەڵام هیندۆسەکان دەڵێن ئەم ئیمپراتۆر بابرە لە ساڵی 1528 پەرستگای خوداوەند رامی تێکداوە و ئەو مزگەوتەی لەسەر دروستکردووە.

هیندۆسەکان نەیانتوانی زامی ئەم پەرستگایە لە دڵ دەرکەن، لە ساڵی 1992 بەشێکی زۆری هیندۆسەکان هێرشیان کردە سەر موسڵمانەکانی ئەو ناوچەیە و نزیکەی 2000 کەس کوژران، زۆربەی ئەو موسڵمانانەی لەژیاندامان بێ ماڵ و حاڵبوون بەوەش نەوەستان مزگەوتەکەیان ڕووخاندن.

مودی لە 2014 وەک سەرۆک وەزیرانی هندستان هەڵبژێردرا و هەر ئەوکات بەڵێنی دروستکردنی ئەم پەرستگایەیبە هاوڵاتیە هیندۆسەکاندا، لە ساڵی 2019 دادگای باڵای هندستان بڕیاریدا ناوچەی مزگەوتی بابری داڕووخاو بدات بە هیندۆسەکان بۆ ئەوەی دووبارە پەرستگاکەیان بونیات بنێنەوە و شوێنێکی تری بە موسڵمانان بەخشی تا مزگەوتێک دروستبکەن.

ئێستا ژمارەی موسڵمانانی ئەیۆدهیا نزیکەی نیو ملیۆن کەسن و زۆربەیان دەڵێن بەکردنەوەی ئەم پەرستگایە و سازکردنی ئەو ئاهەنگی کردنەوەیە دووبارە برینەکانی ساڵی 1992ی نوێکردەوە و ئێمە هەست دەکەین هاوڵاتی پلە دووین.

دروستکردنی پەرستگای رام نزیکەی 217 ملیۆن دۆلاری تێچووە، لە 22ی کانونی دووەم 2024 رۆژی کردنەوەی لە سەرتاسەری ئەیۆدهیا پشوو بوو تەنانەت بەشێک لە ژنە دووگیانەکان داوایان کردووە نەشتەرگەریان بۆ بکرێ بۆ ئەوەی لە رۆژێکی وا پیرۆز منداڵیان ببێت، بەڵام بەشێک لە خەڵک و هاونیشتیمانیانی هندستان دژی ئەو بیروڕایەن و پێیان وایە مودی تەنها بۆ مەرامی سیاسی ئەم پەرستگایەی کردۆتەوە چونکە چەند مانگێکی کەم ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان.

شوێنی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکە بۆ پەرستگای لالش دروست دە...

شوێنی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکە بۆ پەرستگای لالش دروست دەکرێت