"بەردەوام دەمانگرن"

ماتۆڕسوارە دلیڤەرییەکانی کەرکوک گردبوونەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە ماتۆڕسوارەکانی دلیڤەری لە نزیک بینای پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە لە دژی دەستبەسەرکردنیان بە بیانووی نەبوونی ساڵیانە و تابلۆی ژمارە و مەنەفێست.

شۆفێرەکان داوا دەکەن وەک حکومەت دامەزراندنی نییە با وازمان لێ بهێنن کاری خۆمان بکەین.

عەلی مەحمود حەمدانی کاری گەیاندن دەکات بە 964ـی وت، ماتۆڕەکانمان بە 200 بۆ 500 هەزار دینار کڕیوە ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەست بەسەر ماتۆڕەکانمان دەگیرێت و دەبێت بڕی 450 هەزار بدەین بە حکومەت بۆ دەرهێنانی ساڵیانە و تابلۆی ژمارە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەوە بڕیاری وزارەتی ناوخۆی عێڕاقە بۆ ئەوەی سەرجەم ماتۆڕەکان داتایان لە لای هێزە ئەمنیەکان هەبێ، زۆربەی رووداوەکانی دزیکردن و کوشتن بە ماتۆر ئەنجام دراوە و ناسنامەی تاوانبارەکان نادیارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی