رۆژنامەنوسێک ئاشکرای دەکات
گەندەڵیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەنوسێک لە رۆژنامەی گاردیان بەدواداچوونی بۆ پرۆژەیەکی 9 ساڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە لە رێگەی ئەو بەدواداچوونە رۆژنامەوانییەوە پەردە لەسەر چەندین گەندەڵی هەڵدەماڵێت.
ئەو رۆژنامەنوسە پەردە لەسەر زۆر گەندەڵی جۆراو جۆر هەڵدەماڵێت لەسەر کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.
ئەمە بەشێکە لە وتەکانی ئەو رۆژنامە نوسە:
ئێمە دەزانین کە گەندەڵی لە عێراقدا هەموو جێیەكی تەنیوە. ئامار و پۆڵێنبەندیی لەم بارەیەوە هەیە، بەڵام هەر جارێك ڕۆژنامەنووسان و بەتایبەتی میدیای ڕۆژئاوایی بەدواداچوون بۆ گەندەڵی دەکەن، هەموو سەرنجی خۆیان لەسەر جۆرێکی دیاریکراوی گەندەڵی چڕ دەكەنەوە، هەندێک جاریش تۆمەتی گەندەڵی بەشێوەیەكی ئایدیۆلۆژییانە تەنیا ئاراستەی هەندێک كارەكتەری سیاسی دەکرێت، پێم وایە ئەمەش جۆرێک سەرلێشێوان بۆ ڕێکخراوە ڕۆژئاواییەكان یان ئەو ئەو سیاسەتمەدارانەی هاوپەیمانی ڕۆژئاوان درووست دەكات، بڕوام وایە ئێمەی ڕۆژنامەنووس پێویستە بە چاوێكی یەکسانەوە سەیری ئەم كارەكتەرانە بكەین. ئێمە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکانیش دەبینین کە دەڵێن ئێمە پێوەری باڵامان هەیە، جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەو پارەیەی کە وەك بەخشین لە باجدەرانی ڕۆژئاوا وەریدەگرن، بە شێوەیەکی درووست و شەفاف خەرجی دەكەن.
بەداخەوە بۆم دەرکەوت کە ئەمە وا نییە. ئێستا كە خەریكی بەدواداچوونم بۆ گەندەڵیی نەتەوە یەکگرتووەکان، و لێکۆڵینەوەی دیكەشم لەسەر گەندەڵی لە عێراقدا کردووە، بۆم دەرکەوتووە کە مەسەلەكە زۆر لەوە ئاڵۆزترە. ئەوەش لەبەر ئەوەیە كە گەندەڵییەكە زۆر باشی پەردەپۆش كراوە، هەروەها لەبەر ئەوەی كە بەرژەوەندیی كارەكتەرە جیاوازەكان لەمەدا یەكدەگرێتەوە. هەمووان لێی سوودمەندن و هەموو کەسێکیش شتێکی هەیە لەدەستی بدات. کەواتە زۆر قورسە کەسانێك لە ناوەوەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بدۆزیتەوە كە بە تەنگ ئەمەوە بن. یان لەناو بەڵێندەر و بەرپرسانی حکومەتی عێراقدا کە ئامادە بن قسە لەسەر ئەمە بكەن. هەموویان سوود لەم بابەتە وەردەگرن. .
ئەو كەسانەشی كە وانین، بۆ نموونە کارمەندە دەستپاكەكانی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئاگایان لەوەیە چی ڕوودەدات هیچ ناڵێن، چونكە دەترسن لە كار دەربكرێن. هەر بۆیە دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كە لە نزیكەوە ئاگایان لەم پرسەیە قورسە، بەتایبەت كەسانێك ئامادە بن زانیاریی درووست، لە دەستی یەكەمەوە، ئاشكرا بكەن. بۆیە ئەم بەدواداچوونە کاتێکی زۆری خایاند، ڕاستییەكەی چەند مانگێک. بەڵام لە کۆتاییدا بەختم هەبوو لەوەی کە زیاتر لە ٣٠ کەسم پەیدا كرد، لە ڕاستیدا لەناو ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵێندەران و بەرپرسانی حکوومەتی عێراق و لێپرسراوە ڕۆژئاواییەكانیشدا كە بوێریان هەبوو لەم بارەیەوە قسەم بۆ بكەن. .
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان نەیتوانیوە بەڵێنەكانی بۆ دۆزینەوە و لێکۆڵینەوە لەم فرتوفێڵانە جێبەجێ بكات. یەکەیەکی تایبەت لەناو بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەیە کە بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی ئەو کارە، ئەویش فەرمانگەی وردبینی ناوخۆییە.
ئەوەندەی من بزانم، تا ئێستا تەنانەت یەک حاڵەتی گەندەڵی ئاشکرا نەكراوە. سەرەڕای ئەوەی کە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، هەروەها ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ئەم میکانیزم و بیرۆكراسی و پرۆسانەیان ڕێك بۆ ئەو مەبەستە داناوە. بەڵام وەک لە بەدواداچوونەكەمدا بۆم دەرکەوت، ئەوەی دواجار ڕوودەدات ئەوەیە کە ئەم میکانیزمانە، چونکە زۆر ئاڵۆزن، بۆیە لەلایەن کارمەندە گەندەڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەخراپی دەقۆزرێنەوە. ئەوان چاوپۆشی لە خاوەنكار و بەڵێندەران دەکەن لەبەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل لێیان. .
ئەم پڕۆژەیە، واتە ئاسانکاری دارایی بۆ سەقامگیری، کە ئەو بەرنامەیە من بەدواداچوونم بۆ كردووە، لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کردووە و ئێستا ساڵی ٢٠٢٤. كەواتە ماوەی نۆ ساڵە ئەم پڕۆژەیە هەیە، سەرەتا مەبەست لێی دابینکردنی كۆمەك و فریاگوزاری بووە بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ ئاوارەكان خۆش بكرێت كە بگەڕێنەوە. بەڵام ئەوەی دواتر بینیمان، وەک لە زۆرێک لە بەرنامەکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بینیومانە، ئەوەیە ڕوویان كردە شوێنی دیكە گوایە پێویستی بە دەستوەردانە، ئەمەش تەنیا بۆ مسۆگەركردنی پارەی زیاتر لە بەخشەرەكان، تا وای دەربخەن ئامادەیی ئەوان لەو شوێنانەشدا شتێكی پێویستە، بەبێ بیسەلمێنن ئایا كاریگەریی ئەم جۆرە بەرنامانەیان چی بووە. .
بۆیە لەو نموونەیەی كە باست کرد، دووبارە سەردانی ئەم نۆرینگەیەم كردەوە، وردەکارییەکانی شوێنەكە ناخەمەڕوو چونکە پێوستە لەسەرم ئەو كەسانە بپارێزم كە قسەیان بۆ كردووم. بۆم دەرکەوت کە لە ڕاستیدا پێشوەختە چەند ڕێكخراوێكی دیکە یارمەتییان داون و و نۆرینگەكە پێشوەختە كاری دەكرد. كەچی هێشتاش وەك یەكێك لەو شوێنانە هەڵبژێردرابوو كە پێویستیان بە یارمەتی هەیە. بۆیە ئەو دینامیکییەی کە لەلایەن زۆر كەسەوە بۆم باس کراوە ئەوەیە کە هاوكارییەك هەیە لە نێوان ستافی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە هەوڵ دەدەن پۆستەکانیان بپارێزن، واتە هەوڵ دەدەن دڵنیابن لەوەی کە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق شوێنپێی خۆی دەپارێزێتت، و لە نێوان ئەو بەرپرسە حکوومیانەی کە پشكی خۆیان وەردە