ده‌چێته‌ سعودیە

كۆمپانیایه‌كی نه‌وت پشكه‌كانى ده‌فرۆشێت و كوردستان جێده‌هێڵێت

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كۆمپانیایه‌كى وڵاتى ئیمارات خه‌ریكى فرۆشتنى پشكه‌كانییه‌تى و ده‌یه‌وێت چیتر له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم كار نه‌كات.

كۆمپانیای وزه‌ی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی كه‌ به‌ TAQA ناسراوه‌، له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌تروش له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات و رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێنێڕاڵ ئێکسپلۆرەیشن پارتنه‌رس ئه‌نجامداوه‌ بۆ فرۆشتنی ته‌واوی پشكه‌كانی.

كۆمپانیاكه‌، به‌ بۆرسه‌ی ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاندوه‌،‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى رێكه‌وتنێكه‌وه‌ پشكه‌كانی بفرۆشێت و ده‌شڵێت، گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ مه‌رجی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی “لایه‌نی سێیه‌م” جێبه‌جێ ده‌كرێت.

كۆمپانیای TAQA باسی به‌های ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌كردووه‌ و رێژه‌ی خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی له‌و بواره‌دا نه‌خستوه‌ته‌ڕوو.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای TAQA International B  ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ لقێكی ته‌واو خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای نیشتمانی وزه‌ی ئه‌بوزه‌بییه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ كۆمپانیای TAQA رایگه‌یاند بوو گرێبه‌ستێكی 30 ساڵه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ دامه‌زراندنی كۆگای ئاوی ستراتیژی سه‌ربه‌خۆی جه‌عرانه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌ككه‌ له‌ سعودیه‌ به‌ تێچووی یه‌ك ملیار و 500 هه‌زار درهه‌م.

تەقتەقی خاوەن یەکەم کێڵگە نەوت خەڵکەکەی لە بێ نەوتیدا ...

تەقتەقی خاوەن یەکەم کێڵگە نەوت خەڵکەکەی لە بێ نەوتیدا سواڵ دەکەن