ژمارەیەک خوێندکار لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەردەکەون _ وێنە: 964
"لە زانکۆکانی هەرێم خوێندوویانە"
خوێندنی باڵا داوای زانیاری دەرچووانی بەشە تەندروستییەکانی کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
لە گشتاندنێکی بەپەلەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، کە بۆ گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستانی ناردووە، داوای زانیاری دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان دەکات.
داواکارییەکە، تایبەتە بە دەرچووانی بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی، کە دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن، بەڵام لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خوێندویانە.
نووسراوەکە، بە ژمارە 1418 ئەمڕۆ دووشەممە 22.1.2024 بە واژۆی توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچوێندراوە، دەبێت تا 31.1.2024، دوا لیستی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی کە دانیشتووی دەرەوەی سنوری ھەرێمی کوردستانن، بە زمانی عەرەبی و بە فایلەکانی( PDF و EXCEL) بنێردرێت بۆ وەزارەتەکە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، گشتاندنەکە دوا گشتاندنە سەبارەت بە وەرگرتنی ناوی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکانی دانیشتووی دەرەوەی سنوری ھەرێم و ئەو کاتەی دیاری کراوە دوا کاتە و دوای ئەو رێکەوتە ناوەکان بەرزدەکرێنەوە و دەنێرێن بۆ حکومەتی عێراق.
ئامانجەکە پێدانی زانیارییە بۆ دامەزراندنیان، بە قسەی وتەبێژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت، دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان، پێش ئەو وادەیە دەتوانن پەیوەندی بە بەش و کۆلێژ و زانکۆکان بکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن ناویان بەرزدەکرێتەوە.
دەقی نووسراوەکە: