ئێران محه‌مه‌د مه‌هدی له سێداره دا
964+
هێرۆ مه‌ولودی – هه‌ولێر
ئێران محەمەد مەهدی کەرەمی لە سێدارە دا، کە گەنجێکی کوردە و پاڵه‌وانی یاریی کاراتێیە و خاوه‌نی چەندین مه‌دالیایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ـی كانوونی دووه‌م، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو گەنجە 22 ساڵەی لە سێدارە داوە.
كه‌ره‌می یه‌كێك بوو له پاڵه‌وانه‌كانی یاریی كاراتێ له ئێران و خاوه‌ن چه‌ندان مه‌دالیایه له به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا.
ئێران مانگی رابردوو به تاوانی كوشتنی به‌سیجێك، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر محه‌مه‌د مه‌هدیدا سه‌پاند و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه له شاری كه‌ره‌ج له سێداره دران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964+، دواپه‌یامی محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌وه‌بووه، هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی به دایكی رانه‌گه‌یه‌نن، كاتێك باوكی له زینداندا سه‌ردانی كردووه.
بەپێی ئامارێکی فەرمیی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ماوەی چوار مانگی خۆپیشاندانه‌كانی ئەو وڵاتە، 550 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە، لە نێوان 18 هەزار ده‌ستگیرکراویشدا 100 دەستگیرکراویان مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.
خۆپیشاندانەکانی ئێران بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینی دەستیان پێ‌کرد.
ژینا ئەمینی کچێکی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لە ناوەڕاستی ئەیلولی رابردوو لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانیان کردبوو، لەوێ “پۆلیسی رەوشت” بە تۆمەتی نەپۆشینی جلوبەرگی گونجاو دەستگیریان کرد و دواتر گیانی لەدەست دا.
دواتر بنەماڵەکەی پۆلیسیان تۆمەتبار کرد بەوەی لە ژینایان داوە و بەهۆی ئەشکەنجەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، ئەمەش بووە هۆی به‌رپابوونی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە سەرجەم ناوچەکانی ئێران.