"خۆیان غازیان نەماوە"

هەوڵێک هەیە رۆژئاوا غازی هەرێمی کوردستان هاوردەبکات

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرچاوە گرنگەکەی غاز لە رۆژئاوای کوردستان زەحمەتە بەم زووانە بکەوێتەوەکار، ئەوەتا بازرگانەکانیش بە 400 هەزار لیرە یەک بوتڵ غاز بە خەڵک دەفرۆشن، هەوڵێک هەیە هەرێمی کوردستان ببێتە چارەسەرێک بۆیان.

تەقاندنەوەی دامەزراوەی غاز و کارەبای سوه‌یدییه‌ لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرش و بۆردومانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، بە رێژەی 100% وێستگەی غازەکەی لە کارخستم ئێستا غاز بۆ ماڵان ناچێت و قەیرانی نەبوونی سەریهەڵداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.1.2024، عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری کارگەی غاز لە دامەزراوەی سوەیدییە رایگەیاند، لە پرۆسەی هاوردەکردنی غازدان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی رۆژئاوای کوردستان، وتیشی، “هەوڵێک بۆ هاردەکردنی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بە فرۆشتنەوەی بە بەهەمان نرخی تێچووی بە هاوڵاتییان”.

عەگید عەبدولمەجید، وردەکاری هەوڵی هاوردەکردنی غازەکەی نەخستەڕوو کە لەگەڵ حکومەت رێکدەکەون یان بەشێوەی بازرگانی دابیندەکرێ بۆیان، بەڵام بە پێگەی Npressی وتووە، “سەرەتا لە قۆناغی دەستەبەرکردنی غازەکەداین، لە هەموو ئاستەکان و بە هەموو توانایەکەوە کاردەکەن، بۆ دابینکردنی غاز، چونکە خواست لەسەر غازی ماڵان زۆر زیادیکردووە”.

ئەوە لە کاتێکدایە، له‌ قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، هه‌ر بوتڵێكی غاز کە بۆ لێنانی برنج و شلە و سوورکردنەوەی خواردن بیکڕی، نرخه‌كه‌ی بووە بە 400 هەزار لیرەی سوری، كه‌ پێشتر بە 10 هەزار لیرەی سوری بووە.

بۆردومانەکەی تورکیا یەک بوتڵ غازی کردووە بە 30 دۆلار

بۆردومانەکەی تورکیا یەک بوتڵ غازی کردووە بە 30 دۆلار