وەبەرهێنانی سلێمانی - وێنە: پەیجی وەبەرهێننای سلێمانی
54 پڕۆژەن
لە سلێمانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان 19 هەزار هەلی کاریان رەخساندووە
964+
پێشەوا محەمەد
ساڵی رابردوو وەبەرهێنانی سلێمانی مۆڵەتی بە 54 پڕۆژە داوە، لەو پڕۆژانەشەوە 19 هەزار هەلی کار رەخساون، ئەوە بەپێی قسەی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرمایەی ئەو پڕۆژانە دوو ملیار و 603 ملیۆن دۆلار بووە.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.1.2024 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەکانی سلێمانی زۆر سەردەمیانە و بە کوالێتییەکی زۆر باش دروستدەکرێن و لەسەر ئەو بنەمایەش مۆڵەتیان پێدەدرێت.
دەشڵێت، سلێمانی لە هەندێ بوواردا پێشەنگی وەبەرهێنانە، “بۆ نموونە کارگەی ماستی سلێمانی بەرهەمی 18 پارێزگای عێراق پڕدەکاتەوە و یەکەمی سەر ئاستی عێراقە”.
سەبارەت بە پڕۆژەی یەکەکانی کرێنشینان، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی وتی، “وەبەرهێنەر ئامادەیە و زەویش دابینکراوە و دەمانەوێت پڕۆژەکە بە باشترین شێوە بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە”.