خۆزێ مۆرینیۆ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
چی دەکات؟
مۆرینیۆ له بارسێلۆنایه و قسه‌ش ناكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی ئه‌مڕۆ گه‌یشته شاری بارسێلۆنا، به‌بێ بزانرێت بۆچی هاتووه.
پێشتر ده‌یل مه‌یل بڵاویكرده‌وه، خۆرخێ مێندێز بریكاری مۆرینیۆ، ئاماده‌یی راهێنه‌ره‌كه‌ی به یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا.
مۆرینیۆ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی بارسێلۆنا، بێ لێدوان و ته‌نیا به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو مۆرینیۆ له مه‌شقی یانه‌ی رۆما دوورخرایه‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه مه‌شقی یانه‌ی شه‌بابی سعودی، یان ناپۆلی ئیتالی وه‌ربگرێت، به‌ڵام جارێ هیچ دیار نییه سپێشه‌ڵ وه‌ن روو له كوێ ده‌كات.