پێشهاتێکی سەیرە
ئایا مۆرینیۆ مه‌شقی بارسێلۆنا وه‌رده‌گرێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی، هاتە ناو لیستی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی، كه به‌ربژێرن شوێنی چاڤی هێرناندێز بگرنه‌وه له مه‌شقی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی.
مۆرینیۆ دوێنێ سێشەممە له مه‌شقی یانەی رۆمای ئیتالی دوورخرایه‌وه.
بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، خۆرخی مێندێز، بریکاری مۆرینیۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كردووه و ئاماده‌یی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ربڕیوه بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی، له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی چاڤیدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، چاڤی ئێستا به هه‌موو تواناری كار بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و متمانه‌ی یاریزانان و ئیداره‌ی یانه‌كه له ده‌ست نه‌دات.
دوای شكستی بارسا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له یاریی كۆتایی سوپه‌ری ئیسپانیا به 1-4 گۆڵ، ده‌نگۆی زۆری له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی هه‌یه.
رۆژنامە بەریتانییەکە روونیكردووه‌ته‌وه، ئەگەر مۆرینیۆ ئەم هەنگاوە بنێت، ئەوە وەک شۆکێک ده‌بێت بۆ هاندەرانی بارسا و ریال، به تایبه‌ت ئه‌و راهێنه‌ره پێشتر راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه و چه‌ند نازناوێكی له‌گه‌ڵدا به‌ده‌ستهێناون.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه مۆرینیۆ له ساڵانی رابردوو دژایه‌تی زۆری یانه‌ی بارسێلۆنای ده‌كرد، چونكه ئه‌و پێشتر وه‌ك وه‌رگێڕ و دواتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له بارسا كاری كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له شوێنی ئه‌و ریكاردیان كرد به راهێنه‌ر، ئه‌و یانه‌كه‌ی جێهێشت و له میدیاكان زۆر قسه‌ی به یانه‌كه وت.