3 بازرگان دەستگیرکران

زیاتر لە 25 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

لە شارۆچکەى سیدەکان و ناوشارى هەولێر، سێ بازرگانى ماددەى هۆشبەرەکان دەستگیرکران و زیاتر لە 25 کیلۆ گرامیش ماددەى هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا.

بەپێى ئەو راگەیەنراوەى بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بڵاوى کردووەتەوە، شەوى 12/13.1.2023، بە رێوەبەرایەتییەکەیان بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچون و چاودیرى تیمەکانى بنکەى سۆران و دهۆک،

توانرا بڕی 25 کیلۆ 800 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەشارۆچکەی سیدەکان و ناو شاری هەولێر دەستی بەسەردا بگیرێت.

هەر لە چالاکییەکەدا، سێ بازرگانى ماددە هۆشبەرەکان کە دووانیان بیانین، دەستگیرکراون.

“ئەم باندەی دەستگیرکراون پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنی مادەی هۆشبەرن، لەکاتی دەستگیرکردنیان یەکێک لەبازرگانەکان دوای رووبەروبونەوەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمیان بەبرینداری دەستگیرکرا”، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیەنراوەکەیدا وادەڵێت.

ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار بازرگانى مادەی هۆشبەر دەستگیر کر...

ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار بازرگانى مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون

سێ بازرگانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکران

سێ بازرگانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکران