دیمەنی قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان. وێنە. 964
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەلار بایکۆتیان کرد
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، سێ رۆژە بایکۆتیان کردووە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، تەنیا حاڵەتی گەرم دەبینین.
نزیکەی ھەفتەیەکە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، لە نەخۆشخانەی شەھید خالد گەرمیانی لە کفریش بایکۆتیان کردوە.
رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، ماوەی سێ رۆژە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەکە بایکۆتیان کردووە، ئەمەش بەھۆی پێنەدان و دواکەوتنی موچەکانیان.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەشڵێت،جگە لەحاڵەتە گەرمەکانی وەک رووداوی ھاتووچۆ و برینداری فیشەک، ھیچ حاڵەتێکی سارد نابینن لە نەخۆشخانەکە، بەھۆی بایکۆتی ئەو پزیشکانەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی