رۆناڵدۆ بۆ هالاند

بڕۆ خەڵاتەکەت وەربگرە

964+

سۆما حەکیم زادە

پێش ئەوەی ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی وەک باشترین یاریزانی گڵۆب سۆکەر ناوى ئاشکرا بکرێت، کریستیانۆ بە ئاماژەیەک شایستەبوونى ئاشکرا کرد.

ئەمشەو ئاهەنگی گڵۆب سۆکەر، ساتگەلێکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەبوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە مێشکی هاندەرانی تۆپی پێدا دەمێنێتەوە، لەم مەراسیمەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا و خەڵاتی مارادۆنای وەرگرت، واتە باشترین گۆڵکاری ساڵ و باشترین یاریزانی ساڵ بە بە دەنگى هاندەران.

رەنگە یادگارترین ساتەکانی ئەو سوپەرستارە پورتوگالییە لە مەراسیمەکەدا ئەو کاتە نەبووبێت کە وەک براوەی ئەم خەڵاتانە هەڵبژێردرا، بەڵکو ئەو کاتە بووبێت کە بڕیار بوو ئێرلینگ هالاند وەک باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشان بکرێت.

لە کۆتا بەشی مەراسیمەکەدا، کە کاتی پێدانی گرنگترین خەڵاتی ئەمشەو بوو، بڕیار بوو پێشکەشکار دوای خوێندنەوەی ناوی کاندیدەکان براوەی خەڵاتەکە رابگەیەنێت، لەم ساتەدا کامێرا رۆناڵدۆ و هالاندی پیشان دەدا، رۆناڵدۆش بە چەنجە ئاماژەی بە هالاندا دەکرد و دەیگوت: شایەنی خەڵاتەکەیە، دواجار دوای چەند چرکەیەک ناوی هالاند خوێندرایەوە و ئاماژەکەى کریسى مامۆستا، بۆ قوتابییەکەى راست دەرچوو.