ژوورەکەی دەستنیشان دەکات
بەرگری شارستانی هەولێر: ژنە فلیپینیەکە لە خانووەکەدا بووە و نایدۆزنەوە
964+
توانا نەقی
ماوەی چوار رۆژە گەڕان بە دوای تەرمی ئەو ژنە فلیپینیەی کە لە ماڵی پێشڕەو دزەیی وەک دایەنی کچەکەی کاری دەکرد بەردەوامە.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 دەڵێت، چوار رۆژ و چوار شەوە دەگەڕێن زۆر بەڵگەیان دۆزیەوەتەوە تەنانەت کیسی بەرباخەڵ و پارە و کارتی نیشینگەی میشێلی فلیپینیان دۆزیوەتەوە.
وتیشی، بە پێی قسەی نزیکەکانی خاوەن ماڵ، میشێل کاتی موشەکبارانەکە لەوێ بووە و دایەنی ژینای تەمەن نۆ ساڵ بووە کە گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم کاروان باسی ئەوەش دەکات، شەش کەس بریندار بوون هەبووە پارەچەی دەست و قاچی نەماوە و دۆزیویانەتەوە ئەو پارچانەی جەستە راستەوخۆ رەوانەی پزیشی داد دەکەن.