فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە - وێنە: فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە
هۆکارەکەی چییە؟
لە 25 سەرپێچی ژینگەیی هەڵەبجە 20یان داربڕین بووە
964+
پێشەوا محەمەد
ساڵی رابردوو 25 سەرپێچی ژینگەیی لە هەڵەبجە تۆمار کراون و 20یان داربڕین بووە، فەرمانگەکە دەڵێت، هەماهەنگی دەکەن ئەمساڵ زیاتر رووبەڕووی زیانگەیاند بە ژینگە ببنەوە.
فەرمانگەکە هۆکاری زۆریی داربڕین بۆ گرانی و کەمیی نەوت دەگەڕێنێتەوە کە هاوڵاتیان پەنا بۆ داربڕین دەبەن.
کۆسار مەحمود، لێپرسراوی هۆبەی هۆشیاری و راگەیاندن بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی و دارستان و پاوان بۆ ساڵی نوێ هەماهەنگی پتەو دەکەن و رووبەڕووی سەرپێچییە ژینگەییەکان دەبنەوە.
وتیشی، “بۆ ساڵی نوێ لە پلانماندایە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە دەستپێبکەین دژی بڕینەوەی دار، هەروەها ژمارەکانیشمان بڵاودەکەینەوە تا لە هەرشوێنێک هەوڵی شێواندنی ژینگە هەبوو هاوڵاتیان ئاگادارمان بکەنەوە”.
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەکە، لەسەر پابەند نەبوون بە رێنماییەکان 45 سکاڵا لەسەر شوێنکارەکان تۆمار کراوە لە 76 سەردانیکردنیان.
هەر بەپێی ئامارەکە، حەوت مۆڵەت و نوێکردنەوەی مۆڵەتی راویان داوە و 19 نووسراویشیان بۆ رێنمایی پاراستنی سروشت لە دەرەوەی سنووری شارەوانی هەڵەبجە دەرکردووە.