ماتۆڕسوارێک تەقەی کردووە
لە کەرکوک تەقە لە ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی کرا و کوژرا
964+
کاروان ساڵحی
نزیک کاتژمێر 4:00ی ئەم ئێوارەیە لەگەڕەکی سەرچناری کەرکوک ماتۆڕسوارێک تەقەی لەژنێک کردووە و کوشتویەتی.
رووداوەکە سەرەتایە، ئەو زانیاریانەی لەبارەی ژنە کوژراوەکە هەیە بەمجۆرەیە؛ لەشوێنی رووداوەکە ژنێک قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، ئەو ژنەی کوژراوە هاوڕێیەتی و ناوی (ز) ئەندامی لقی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیە و نزیکە لە (پەکەکە)یە، تەمەنی نزیکەی 40 ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.
لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێشتا تەرمی ژنە کوژراوەکە لەشوێنی رووداوەکەیە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە، بەڵام لێدوان لەسەر رووداوەکە نادەن.