ئەوان وەک دوو هاوڕێن
چیرۆکی کارکردنی رۆژانەی پەیامنێرێکی 964 لەگەڵ باوکی
964+
محەمەد عەلی – رانیە
ژێوار خدر یەکێکە لە پەیامنێرە چالاکەکانی 964 لەکاتی رووماڵکردنی چالاکیەکانی رانیە باوکی لەگەڵیەتی، لەپشتی کامێرا کاری وێنەگری بۆ دەکات و هەر خۆشی دەیگەیەنێت بەشوێنی رووداوەکان، ئەوان وەک دوو هاوڕێن.
ژێوار دەڵێت، “باوکم هاوکاری باشی منە و هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانمە لەکارەکانمدا”.