لە حاڵەتێکی دەگمەندا
کەسێک لە ئاکرێ دوای وەستانی دڵی، دووبارە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
پیاوێک لە ئاکرێ رۆژی دووشەممە 8.1.2024 سەردانی نەخۆشخانەی گوڵانی ئاکرێی کردبوو بۆ ئەوەی پشکنین بۆ خۆی ئەنجام بدات و لەپرێکدا دەکەوێتە سەر ئەرز و دڵی دەوەستێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.1.2024 لەلایەن تەندروستی ئاکرێوە ڤیدیۆی ساتی رزگارکردنەکەی بڵاوکرایەوە.
بەپەلە لەلایەن 15 پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەکەوە، توانییان ژیانی پیاوە تەمەن 55 ساڵەکە رزگار بکەن.
نێچیرڤان فەخرەدین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ی وت: کاتژمێر 11:33خولەکی شەو بوو ئەم پیاوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و چەند پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و دواتر بەردەبێتەوە و بە تەواوی دڵی لە لێدان دەوەستێت.
بەپێی زانیاری 964 کە لە تەندروستی ئاکرێ بە دەستی گەیشتووە پیاوەکە پێشتر نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێنی هەبووە.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر