هەردی سەلامی وادەڵێت
“نیازم نییە واز لە گۆرانی وتن بهێنم”
964+
رێژوان قادر – سلێمانی
هونەرمەند هەردی سەلامی دوای 10 ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە سەر تەختی شانۆ و بەرهەمی نوێشی ئامادەیە و جارێ نیازی بڵاوکردنەوەی نییە.
دەسپێکی هەردی سەلامی لە بواری شانۆیی و نواندندا بووە، بەڵام لە ئێستادا هێندەی بە گۆرانیبێژ دەناسرێت هێندە بە شانۆکار ناوی ناهێنرێت، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “10 ساڵە دابڕاوم بەڵام بەردەوام بینەری کارە شانۆییەکان بووم و هەمیشەش وتوومە حەزی یەکەمی من شانۆیە”.
هەردی سەلامی رۆڵ لە شانۆییەک دەبینێت بە ناوی 7 چرکە و لە ئێستادا لە سلێمانی نمایش دەکرێت و بڕیارە دواتر بێتە هەولێر.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح