964+
جەگی ئۆتۆمبێلەکە خلیسکاوە
گەنجێک لەکاتی کارکردن ئۆتۆمبێل کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا
میلاد جەلال – گەرمیان
لەناوچەی پیشەسازی کەلار، شاگردێک لەکاتی کردنەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر، ئۆتۆمبێلەکە دەکەوێت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت، “لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، شاگردێک لەکاتی گۆڕینی تایەی بارهەڵگرێک، جەگی ژێر بارهەڵگرەکە خلیسکاوەو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە بەسەریدا و گیانی لەدەستداوە”.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی وت، گەنجەکە دانیشتوی ناحیەی رزگاریە و تەمەنی 25 ساڵە، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 شۆفێری بارھەڵگرەکە دەستگیرکراوە، عەلی جەمال قدوری وای وت.