ئومێد خۆشناو: هه‌ولێر ناهه‌ژێ و نا له‌رزێ و ناترسێ
964+
ژوورى هه‌واڵ
دواى ئه‌وه‌ى دره‌نگانى ئه‌مشه‌و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌چه‌ند شوێنێكی سنوورى هه‌ولێر بیسترا، پارێزگارى هه‌ولێر به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و له‌به‌شێكیدا ده‌ڵێت “هه‌ولێر ناترسێ”.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له فه‌یسبووكه فه‌رمییه‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ” هه‌ولێر ناهه‌ژێ و نا له‌رزێ و ناترسێ”.
كاتژمێر نزیكى 12:00ـى ئه‌مشه‌و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناو شاری هه‌ولێر و مه‌لائۆمه‌ر و پیرمام و شه‌قڵاوه‌و هه‌ریر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ى جیاجیا بیستران و له‌هه‌ندێك له‌و ناوچانه خانووى هاوڵاتیان له‌رزیوه‌و له‌هه‌ندێكیشان كاره‌با كوژاوه‌ته‌وه.