کارنامەیان چییە؟

لە کۆڕبەندی داڤۆس پلاتفۆڕمی ماڵی کوردی کراوەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ماڵێكی كوردی بە ناوی “Kurdish House” لە کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس کراوەتەوە، تا خەڵك سەردانی بكەن و تێیدا ئاشنابن بە لایەنە ئابوورییەکانی كوردستان و ئەو دەرفەتانەی بۆ پلانی هاوبەش بەردەستن.

ماڵی کورد پلاتفۆرمێکە بۆ نمایشکردنی دەرفەتە هەمەجۆرەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە کارنامەکەیدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 دەڵێت، ” ئێمە بە داننان بە رۆڵی سەرەکی جیۆپۆلەتیکی و ئابووری کوردستان، هەوڵ دەدەین کە ناوچەکە وەک ناوەندێکی داهێنان و هاوکاری پێگەیشتن بناسێنین، ماڵی کورد ڕۆژانە لە داڤۆس کراوە دەبێ”.

هەمووشتێك دەربارەی داڤۆس بزانە

هەمووشتێك دەربارەی داڤۆس بزانە

كۆڕبەندەكە، لە 15 تا 19ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بەشداریی 2 هەزار و 800 كەسایەتی لە تەواوی جیهاندا بەڕێوەدەچێت، كە 60 سەرۆك تێیدا بەشدارن، بابەتی سەرەكیی ئەمساڵی كۆڕبەندەكە وەڵامدانەوەی هۆی لاوازیی متمانەیە لە نێوان كۆمەڵگە و دەوڵەتەكان، پرسەكانیش پەیوەستن بە (جیۆسیاسی، جیۆئابووری، ژینگەیەكان و زیرەكیی دەستكرد).

لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و شاندێكی بازرگانان و سەرمایەگوزارانی هەرێمی كوردستان بەشداریان کردووە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێگەی فەرمیی حکومەت دەڵێت، كۆڕبەندەكە دەرفەتێكە بۆ دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆی جیاواز، بۆ یەكەمجارە ژمارەیەك لە سەرمایەگوزارەكانی هەرێمی كوردستان بەشداریی دەكەن.

دووشەممەی داهاتوو سودانی باسی چی دەکات لە داڤۆس؟

دووشەممەی داهاتوو سودانی باسی چی دەکات لە داڤۆس؟