کانتۆنی جەزیرە بانگەوازی کرد
بۆردومان بەردەوامبێ دابەشکردنی ئاو دەوەستێ
964+
ئەحمەد مستەفا
کانتۆنی جەزیرەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، هۆشداریدا لە وەستانی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان، بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قامشلۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەر لە کانتۆنی جەزیرە و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هۆشداری بەرای گشتی دەدەین لە بەکارهێنانی ئاو بەپێی پێویست، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانیەوە لە وێستگەکان و بیرەکان، کە لە ئێستادا دواکەوتن لە بەردانەوەی ئاو هەیە.
هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، کە زۆربەی دامەزراوەکانی وزەی کارەبا و گاز لە کار کەوتوون، ئەمەش بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بۆ سەر ژێرخانی دامەزراوەکانی وزە و بڕینی کارەبای وێستگەکانی ئاو و بیرەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە 15.1.2024، بەرپرسێکی خزمەتگوزاری له دەرباسییەی باکووری حەسەکە، لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر وێستگەی کارەبای دەرباسییە، بووەتە هۆی برینداربوونی کارمەندێک و لەکارکەوتنی وێستگەکە.