لە فڕۆکەخانەی کەرکوک

حەوت کەس بە پاسپۆرت و ڤیزای ساختەوە دەستگیرکران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە فڕۆکەخانەی کەرکوک حەوت کەس بە پاسپۆرتی ساختەوە دەستگیرکران لە نێوانیان منداڵی ساوا هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک حەوت گەشتیار بە پاسپۆرت و ڤیزای ساختەوە دەستگیرکران لە نێوانیان منداڵی ساوا و هاوڵاتی سوری تێدایە.

هەردی سەمەد بەرپرسی راگەیاندی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە 964ـی وت، حەوت گەشتیار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نشینگە لە فرۆکەخانەی کەرکوک ئەو کەسانە دەستگیرکراون.

وتیشی، دوو لە دەستگیرکراوەکان هەڵگری پاسپۆرتی ساختەی دۆمنیکا بوون و دوانی دیکەیان هەڵگری ڤیزەی ساختەی ئیتاڵیا بوون و هەروەها دووهاوڵاتی سوری ڤیزای ئیتاڵیاان ساختە کردبوو لە گەڵ یەکێکیش ڤیزای ئەڵمانیای ساختەی بەکارهێنابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو کەسانە رادەستی پۆلیس کراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی