ئاوەکە لێڵ بووە

سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی 90 هەزار ماڵ لەکار کەوت

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی بارانبارینی ئەم چەند رۆژە و لافاوی سەر زێی بچوک، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ لێڵ بووە و دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا راوەستاوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14.1.2024، سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی راپەڕین بە 964ـی وت، رێژەی لێڵ بوونی ئاوی زێی بچووک زیاترە 2000 NTU بەهۆیەوە پرۆژەکە لەکار کەوتووە و ناتوانن ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.

پرۆژەی ئاوی خاس لە شاری قەڵادزێ لە یەك كاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی دوو ھەزار و 800 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و لە باری ئاساییدا رۆژانە 31 ھەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی 90 ھەزار هاوبەشی ئاو لە شاری قەڵادزێ دابین دەكات.

ئەو شوێنانەی لە شاری قەڵادزێ لێی سوودمەند دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی هەنارۆك، گوندی حەسار، شەهیدانی ئاشتی، فەرمانبەران، گربداخ، مامقاسمە، ناو بازاڕی شاری قەڵادزێ، هەوارەبەرزە، راپەڕین، ئاسۆس، سەرنێڵ، شەهیدان، خانەقا، بنقەڵات، كارەبا، جوتكانیان، لیوا‌و، هەنارۆكی سەروو، دەروازەی شاری قەڵادزێ، چۆمخڕكە.

رۆژانى پشووى فه‌رمى قه‌ڵادزێ ئاو دابه‌ش ناكات

رۆژانى پشووى فه‌رمى قه‌ڵادزێ ئاو دابه‌ش ناكات