پەیامنێرێک دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

پەیامنێرێکی کەناڵی کوردستان تیڤی وا بڕیارە وەک بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک دەستبەکار بێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 9ی کانونی دوەمی 2023، لە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، دەنگ لەسەر گۆڕینی دوو بەڕێوەبەری ناحیە بدرێت.

گۆڕانکاریەکە بۆ هەردوو ناحیەی “چەمانکێ” و “خانکێ” یە لە پارێزگای دهۆک.

ئیسماعیل حەمید سیاری، ماوەی بیست ساڵ پەیامنێری کورستان تیڤی بووە، ئێستا کاندیدە بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ، قسەی بۆ 964+ کرد، دەڵێ “کاندیدکردنی من لەسەر بنەمای بڕوانامە و ئەو خزمەتەیە کە ئێمە پێشکەشی پارتیمان کردووە، جگە لەوە کوڕە شەهید”.

ناحیەی خانکێ یەکێکی دیکەیە لەو گۆڕانکارییانەی پارێزگای دهۆک، زەردەشت شێخ شامۆ، کاندیدە بۆ ئەو پۆستە، ئەو دەرچووی بەشی یاسایە و چەند ساڵێکە وەک پارێزەر کاردەکات.

 ناحیەی چەمانکێ لە رۆژهەڵاتی دهۆک بە دووری 30 کیلۆ مەتر و ناحیەی خانکێ 70 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆک دوورە..