هەژمارکردنی دەنگەکان لە خولی یەکەم، وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی.
هۆکارە یاساییەکان چین؟
هەبوونی ناکۆکی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی بۆ پەرلەمانی عێراق دواخستووە
964+
ژووری هەواڵ
دوای ئەوەی هیچ کام لە بەربژێرەکان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنن، هەڵبژاردنەکان خرانە گەڕی دووەم، بڕیار بوو دوای نیو کاتژمێر دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە، بەڵام دوو کاتژمێر زیاتر تێپەڕیووە هێشتا گفتوگۆکان لەسەر بابەتێکی یاسایی کۆتایی نەهاتووە.
لە خولی یەکەمی دەنگدانەکە شەعلان عەبدولجەبار کاندیدی تەقەدووم 152 دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا سالم ئەلعیساوی 97 دەنگی بەدەستهێنا، مەحمود مەشهەدانی 48 دەنگ و عامر عەبدولجەبار شەش دەنگی بەدەستهێنا، تەڵاڵ ئەلزوبەیدی تەنیا یەک دەنگی هێنا.
کۆبوونەوەکانی سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمان لە ژووری موحسین مەندەلاوی درێژەی هەیە.
موعین کازمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەوەی لەخولی دووەم زۆرترین دەنگ دەهێنێت ئەو دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان بەبێ بەدەستهێنانی زۆرینەی رەها.
بەپێی ئەو نوسراوە فەرمییە بێت دادگای فیدرالی وەڵامی جێگری ئێستای سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی تێدایە هاتووە، سەبارەت بە رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەو کاتەی هیچ کات لە کاندیدەکان 50+1 بەدەستناهێنن.
یاساناسان دەڵێن، وەڵامی دادگای فیدرالی جیاوازی ناکات لەنێوان خولی یەکەم و دووەم، بەجۆرێک ئەو کاندیدانەی لە خولی یەکەم دەنگی پێویستیان نەهێناوە دەتوانن، لە خولی دووەمیش خۆیان بەربژێر بکەنەوە، لەکاتێکدا کە نەیانەوێت راستەوخۆ دوور دەخرێنەوە لە کێبڕكێیەکە لە بەرژوەندی یەکەم و دووەم.
بەپێی لێکدانەوەکان ئەو کاندیدانەی وەرگیرابوون لە خولی کردنەوەی کێبڕکێکان، دەتوانن لە خولی دووەمیش بەردەوامی بدەن.