حاسڵاتی دەرودراوسێ
ئەمریکا دەڵێت لەبارەی سەرکردەکانی حەماس زانیاری هەواڵگریمان داوە بە ئیسرائیل
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی هەندێ وردەکاری نوێی لەبارەی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەرەوە بڵاوکردووەتەوەو نوسیوێتی: چەند رۆژێک بەر لە هێرشەکە حەماس کامێرای چاودێری سەر سنوریان پەک خستووە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز نوسیوێتی: ئەمریکا تیمێکی هەواڵگری پێکهێناوە بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل، ئەو تیمە زانیاری وردیان داوە بە ئیسرائیل لەسەر شوێنی سەرکردەکانی حەماس، بەڵام نازاندرێت تا چەند ئیسرائیل سوودی لەو زانیاریانە بینیوە.
وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن دەڵێت: هێرشەکانی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە لەسەرمان، بەردەوامیش دەبین لە داخستنی رێڕەوی دەریای سوور بەڕووی کەشتییە ئیسرائیلییەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی غەزە دەڵێت: تەنیا چارە بۆ ئەوەی غەزە لە برسێتی رزگاری ببێت ئەوەیە رۆژانە 1300 بارهەڵگر خواردەمەنی بگاتە ناو کەرتەکە.
وەزارەتی تەندروستی غەزە داوا دەکات رێ بەبریندارەکان بدرێت بچنە دەرەوە، چونکە بەشێکیان لەناوخۆدا ئەگەری چارەسەرکردنیان زەحمەتە.
راوێژکاری سەرۆکی ئێرانی دەڵێت: ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە دەکات بە فراوانکردنی بازنەی شەڕەکە، هەموو حیساباتیان هەڵەیە و مەترسییەکانیان بە تەواوی دەکەوێتە مەترسییەوە.