لە چیاکان بەفر دەبارێت

ئەمشەو باران بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

کەشناسی پێشبینی ئەوەیە، ئەمشەو جگە لەوەی لە چیاکان بەفربارین بەردەوام دەبێت لەشارەکانیش باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

ئەمشەو پێنجشەممە، بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە سەنتەرى شارەکان بە رێژەی جیا جیا باران دەبارێت و لە هەندێ ناوچە وەکو هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک و باشورى هەرێم هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسی ئەوەشی راگەیاندووە، لە رۆژئاوای پارێزگای دهۆک و هەندێک ناوچەى دیکە لە کاتەکانى بەیانیدا تەم دروست دەبێت.

لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا ئەم رێژە بارانەی لای خوارەوە شارەکانی هەرێمی کوردستانی تێر ئاو کردووە، مێرگەسوور زۆرترین بارینی لێ باریووە.

هەولێر 2.3 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانى 10.9 ملم
چەمچەماڵ 1.4 ملم
دهۆک 6.7 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
ئاکرێ 9.0 ملم
ئامێدى 19.6 ملم
بامەرنێ 9.6 ملم
دەربەندیخان 0.6 ملم
دوکان 3.2 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 6.0 ملم
مانگێش 7.2 ملم
مەیدان 0.4 ملم
سۆران 5.2 ملم
پێنجوێن 5.8 ملم
ماوەت 11.2 ملم
قەڵادزێ 3.4 ملم
باتوفە 14.4 ملم
مێرگەسوور 21.8 ملم
سیدەکان 6.8 ملم