ئەو گەنجەی موسڵمانانی تووڕە کرد

هاوڕەگەزخوازێک بووە سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا

+964

ژووری هەواڵ

ئاتال گەنجترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی فەرەنسادا، یەکەم سەرۆک وەزیرانیشە کە بە فەرمی رایگەیاندووە هاوڕەگەزخوازە.

گابرێل ئاتالی 34 ساڵ دەبێتە دووەم بەهێزترین پیاوی ئەو وڵاتە، لە پاش ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆک

ئاتال ماوەیەک وەزیری پەروەردە و گەنجان بووە، لەسەردەمی وەزارەتەکەی ئەودا عەبا و نیقاب لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغە کرا، بەهۆی ئەو بڕیارەوە موسڵمانانی فەرەنسا خۆپیشاندانی فراوانیان کرد و ئاژاوەی گەورە لە وڵاتدا دروست بوو.