ترەمپ بۆ ماکرۆن

“بە یەک تەلەفۆن بڕیارێکم بە فەرەنسا گۆڕی”

964+

ژووری هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کەمپەینی هەڵبژاردندا باسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان خۆی و ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دەکات، دەڵێت: ماکرۆن ویستی باج بخاتە سەر بەرهەمە ئەمریکییەکان، تەلەفۆنم بۆ کرد و وتم ئەگەر وابکەیت 100% گومرگ دەخەمە سەر ئەو واین و شامپانیایەی بۆ ئەمریکای دەنێریت، بەپەلە پاشگەزبووەوە.

لەو کەمپەینە کە لەویلایەتی ئایۆوا بەڕێوەی برد گاڵتەی بە بایدن کرد و دەڵێت: ئەمە بە بایدن ناکرێت.

گەڵتە بە جوڵەکانی بایدنیش دەکات و دەڵێت: تا سێ خولەک قسەی بۆ دەکرێت، دوای ئەوە ئامێر و کەرەستە پزیشکییەکانی لێ دەبنەوەو قسەی بۆ ناکرێت.

ترەمپ لە کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵایە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ رکابەری بایدنی سەرۆکی ئێستا دەکات.

رەنگە وێنەیەک ترەمپ بکاتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا

رەنگە وێنەیەک ترەمپ بکاتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا