65 ماڵ بوون

گوندەکانیش ئاویان بۆ رادەکێشرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ئیتر گوندەکانیش کە سەرچاوەی ئاوەدانییان کانی و کارێز بوو، ئاویان لە شار و سەرچاوەی دیکەوە بۆ رادەکیشرێ، ئەوەتا پڕۆژەی راکێشانی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندێکی ناحیە بنگرد لە قەزای دوکان راکێشرا.

گوندەکە ناوی سێوەکانە، زیاتر لە 69 ملیۆن دینار تێچووەکەی بووە، بەهۆکاری کەمبوونەوەی ئاو لە سەرچاوەیەکی دیکەوە بۆ دانیشتووانەکەی ئاو دابینکرا.

کارمەندانی چاکسازی ئاوی سلێمانی نە پشوو نە شەو و رۆژ نا...

کارمەندانی چاکسازی ئاوی سلێمانی نە پشوو نە شەو و رۆژ نازانن

شیروان جەمال، بەڕێوەبەی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964ی وت، لە راکێشانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو گوندە 65 ماڵ سوودی لێ دەبینن، کە بە پۆلی ئەسیلین و بە درێژایی دوو هەزار و 280 مەتر راکێشراوە.

گوژمەی پڕۆژەکە بە تەواوی 69 ملیۆن و 268 هەزار دینارە، کە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و بە شێوەی راستەوخۆ دابینکراوە بۆ راکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە.

گەڕەکی هەشتی راپەڕین کێشەی گیرانی ئاوەڕۆکەیان چارەسەر...

گەڕەکی هەشتی راپەڕین کێشەی گیرانی ئاوەڕۆکەیان چارەسەرکرا