لە سلێمانی
دوو رێکخراوی بیانی خولی زمانی کوردیان بۆ سێ هەزار منداڵ کردووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی ساڵێکدا نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوێکی دیکە، خولی زمانی کوردیان بۆ زیاتر لە سێ هەزار منداڵی پەنابەر کردووەتەوە و ئەمساڵیش بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.1.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2023ـدا رێکخراوی ئینتەرسۆس و کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، خولی زمانی کوردستان بۆ نزیکەی سێ هەزار و 220 منداڵی پەنابەر کردووەتەوە.
پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، “ئامانج لەم خولانە بەرەوپێشچوونی ئاستی قوتابیانە”.
جگە لە خولی زمانی کوردی، لە چالاکییەکانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، کە ئەو دوو رێکخراوە رێکیانخستووە، نزیکەی حەوت هەزار و 800 منداڵی پەنابەر و خانەخوێ بەشدار بوون.
پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، “رێکخراوی ئینتەرسۆس و کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و لەژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبن لەم پرۆژەیە لە ساڵی 202 4ـدا”.