باسی چی دەکرێت؟
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و باسی داواكاریی مامۆستایانیش ناكرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10.1.2024 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرا كراوه، بڕیاریش نییه باس له داواكاریی مامۆستایان بكرێت، كه داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان و به گرێبه‌ستكردنی وانه‌بێژان ده‌كه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له دوو بڕگه پێكهاتووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌می کۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حكومەتی فیدڕالی کردووە.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەش بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7-6-2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراوی رێگا گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر رێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا مامۆستایان و وانه‌بێژان له بایكۆتی ده‌وام له سنووره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌رده‌وامن، سه‌ره‌ڕای نووسراوی په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، كه داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن.
بورهان خالید به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئایینده‌ی بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی به 964ی وت، له دوێنێه‌وه ده‌رگای قوتابخانه‌یان كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له مامۆستایان ده‌وام ده‌كه‌ن و قوتابیانیش هاتوونه‌ته ده‌وام و وانه‌كان ده‌خوێنن، به‌ڵام به‌شێكی مامۆستایان ده‌وام ناكه‌ن”.
وتیشی، خوازیارین ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا هه‌ست به به‌رپرسیاره‌یه‌تیی بكات و بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیی مامۆستایان و وانه‌بێژان بدات، كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و به گرێبه‌ستكردنی وانه‌بێژانه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری 964 له قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند، له‌وێ بایكۆت به‌رده‌وامه و ده‌رگای قوتابخانه‌كان هه‌ر داخراون.
له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ی خوێندنی 2023-2024 له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بایكۆتی خوێندن كراوه و ده‌یان خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ش له لایه‌ن مامۆستایان و وانه‌بێژانه‌وه رێكخراون، ئێستا ژماریەک لە قوتابخانه‌کان كراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی خوێندنی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.