بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی - وێنە: 964
دووبارە دابەشیان دەکاتەوە
کارەبای سلێمانی ئاسانکاری بۆ چاکسازی لە فیدەرکانیدا دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی باشتر چاکسازیکردن لە فیدەرەکانیدا، دووبارە فیدەرەکان بەسەر هۆبەی چاکسازییەکانیدا دابەش دەکات.
پێشتر هۆبە هەبووە 15 فیدەری لابووە، بەڵام هۆبەیەکی تر 40 فیدەری لابووە.
چالاک عەبدولکەریم، ئەندازیار و بەڕێوەبەری بەشی GIS لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوا بە 964ـی راگەیاند، پێشتر هەندی هۆبەی چاکسازیمان هەبوو زۆر هیلاک دەبوون و هەندێکیان کەمتر هیلاک دەبوون، چونکە یەکسانی لە دابەشکردنی فیدەرەکاندا نەبوو بەسەریاندا.
لە سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی کارەبا شەش هۆبەی چاکسازی و نزیکەی 200 فیدەریان هەیە.
“دابەشکردنەوەی ئەو فیدەرانە بەسەر هۆبەکانی چاکسازیدا هاوکاریی هاوڵاتیانیش دەکات، چونکە ئەوکاتە هۆبەکان ئاسانتر و زووتر دەتوانن ئەو کێشانە چارەسەر بکەن کە لە فیدەرەکاندا دروست دەبێت”، چالاک عەبدولکەریم وای وت.