چواریان راوچی بوون
ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی حەوت راوچی و دار بڕ دراونەتە دادگا
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی چوار کەس لەسەر راوکردنی نایاسایی دەستگیر کراون و سێ کەسی دیکەش لەسەر بڕینەوەی دار رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، راوچییەکان لە سنوری گوندی بێدەر لە ئاغجەر و لە سنوری سەنگاو دەستگیر کراون و هەر چواریان سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوون.
لە قەرەداغیش، سێ کەس ناسراونەتەوە کە تۆمەتبارن بە بڕینەوەی داری سروشتی بەتەمەن، بەوهۆیەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لەکاتی دەستگیرکردنی راوچییەکاندا، دەستگیرا بەسەر باڵندەیەکی زیندووی سوێسکە، باڵندەیەکی راوکراو، دوو ئۆتۆمبێل، سێ لایت و تاپڕێکدا.