یەکێک لەو فڕۆکانەی هێڵی ئاسمانی عێراق لەگەشتەکانیدا بەکاریدەهێنێت _ وێنە: وەزارەتی گواستنەوە
پێشنیاری وەزارەت بووە
گەشتە زیادکراوەکان هێڵی ئاسمانی بەر سلێمانی دەکەوێت
964+
ئەحمەد مستەفا
هێڵی ئاسمانی عێراقی ژمارەی گەشتەکانی لەنێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ئوردن و تاران، لەگەڵ ژمارەیەک گەشتی دیکە لە فڕۆکەخانەکانی بەسڕە و بەغداوە زیادکرد.
زیادکردنی ژمارەی گەشتەکانی لە رۆژی 13.1.2024 و رۆژانی دواتر دەستپێدەکات.
- سلێمانی بۆ عەممان بۆ سلێمانی، رۆژانی شەممە و سێشەممە گەشتی چوون و هاتن ئەنجامدەدات.
- سلێمانی بۆ تاران بۆ سلێمانی ، رۆژانی شەممە و سێشەممە گەشتی چوون و هاتن ئەنجامدەدات.
- بەسڕە بۆ مەشهەد بۆ بەسڕە، لە رۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە گەشتی چوون و هاتن ئەنجامدەدات.
- بەغدا – نەجەف بۆ ئەسفەهان – نەجەف – بەغدا رۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە گەشتیان دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە وسام ئایە، ئەندامی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 964ی وت، پێشنیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لەسەر زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان هەبووە، لە رۆژانی 13 بۆ 18ی ئەم مانگە سەرجەم گەشتە زیادکراوەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، لە رێگەی لینکی ئەلیکترۆنییەوە بەبێ ئامادەبوونی مەیدانی، خوازیاران دەتوانن کاتی گەشتەکانیان بەدەستبهێننم بە هەڵبژاردنی شوێنی مەبەست و دانانی وادەکەی بەشێوەیەکی ئاسان، هەروەک میکانیزمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە رێگەی کارتی ڤیزە و ماستەرکاردەوە دەبێت.