هاتوچۆ دەڵێ ئاگاداربن

لە هەورازە سەختەکەی پێنجوێن رۆن رژاوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەهۆی ئەوەی تانکەرێک لە هەورازێکدا رۆنی لێڕژاوە، لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە، بەکارهێنانی رێگای ملەی نەڵمە لەسەر رێگەی چوون بۆ قەزای پێنجوێن سەخت بووە، هاتوچۆ داوا دەکات شۆفێران بە ورییایەوە رێگاکە بەکاربهێنن.

رێگاکە بەرزاییەکی سەختە بۆ شۆفێریکردن، بەشێکی کۆنکرێتە کە رۆنەکەی لەسەر رژاوە، ملەی نەڵمە دەکەوێتە خوار ناحیەی ناڵپارێز.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت بە 964ی وت، بەیانی ئەمڕۆ ئەو تانکەرە لە سێ جێگادا بەو شێوازە رۆنی رەشی لێچووە و بەو هۆیەوە تەواوی رێگای ملەی نەڵمە رۆژی لێ رژاوە و ناتواندرێت وەک پێویست بەکاربهێندرێت و بە ناچاری شۆفێران رێگای گڵ بەکاردەهێنن.

لە پێنجوێن تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت

لە پێنجوێن تانکەرێکی سووتەمەنی گڕیگرت

بە وتەی ئەو بەرپرسە بێت، هۆکاری لێچوونی ئەو رۆنەڕەشە کرانەوەی دەرگای کۆگای تانکەرەکە بووە، کاتێک چووەتە بەرزای رێژەیەکی زۆری رۆن لە بەشی کۆتایی تانکەرەکە کۆبووەتەوە و رژاوە، وتیشی، “شۆفێرەکە دەستبەسەرکراوە و دەستیش بەسەر تانکەرەکەدا گیراوە”.

تیمی هاتوچۆ و تیمی بەرگری شارستانی لە ئێستادا سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن، بەڵام پێدەچێت هەوڵەکانیان کاری زۆری بووێت، رۆن رژاوە و بە ئاو لاناچێت، ناچار خۆڵیان کردووەتە سەر بەشێک لە رێگاکە.

قەزای پێنجوێن، دەروازەکانی باشماخ و سەیرانبەن دەکەونە سنوورەکەیەوە، رۆژانە هاتوچۆی بازرگانی و بە تایبەت تانکەرەکانی سووتەمەنی تێدا دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەهۆی رێکارێکی وەزارەتی دارایی کردنەوەی فەرمانگەیەک ل...

بەهۆی رێکارێکی وەزارەتی دارایی کردنەوەی فەرمانگەیەک لە پێنجوێن 9 مانگە دواخراوە