قوتابخانەکانی گەرمیان زۆربەیان بە داخراوی ماونەتەوە

964+

میلاد جەلال

پەیامنێری 964 ئەم بەیانییە رۆشتە بەردەم زۆربەی قوتابخانەکانی کەلار ئەوەی کە بینرا زۆربەیان بە داخراوی مابوونەوە و دەرگاکانیان نەکرابوویەوە.

ئەوانەشی کە دەرگایان کراوەتەوە هیچ خوێندکارێکی لێ نەبووە و تەنیا بەڕێوبەرەکەی تیادا بووە.

مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن بەردەوامین لە بایکۆت و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تا تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت.

بڕیار وابوو ئەمڕۆ سێشەممە، 9.1.2023 پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆر لە قوتابخانەکان دەرگاکانیان بە داخراوی ماوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی