بێکنباوەر کێیە؟
بێکنباوەر خاوەنی دەستکەوتی گەورە بۆ تۆپی پێێ ئەڵمانیا
964+
وریا فەتاح
ئێوارهی دووشهممه، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی فرانز بێکنباوەر، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەوەش دواى ئەوەى ئاژانسى دەنگوباسى ئەڵمانیا لەزارى خانەوادەکەیەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.
قەیسەرەکەى ئەڵمانیا، لە مۆندیالى 1974 وەک یاریزان بوو بە پاڵەوانى جیهان و وەک راهێنەریش مۆندیاڵى 1990ى بۆ مانشافتەکان بردەوە و لە مۆندیاڵى 1986یش، تیمى وڵاتەکەى گەیاندە یارى کۆتایى.
لە نەوەدەکانى سەدەى رابردووشدا راهێنەرایەتى یانەى بایرن مونشنى کردووە و چەندین نازناوى بۆ بردوونەتەوە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە ژیانی وەرزشى و گشتى دووركهوتهوه.
بە کورتى بێکنباوەر کێیە؟
-لە 11ی ئەیلولی 1945 لە شاری میونشن (ئەڵمانیا) لەدایک بووە.
-درێژى باڵاى یەک مەتر و 81 سانتیمەتر بووە.
-بۆ یانەکانى بایرن میونشن (1964-1977)، نیویۆرک کۆسمۆس (1977-1980 و 1983)، هامبۆرگ (1980-1982)، یارى کردووە.
-جگە لە بردنەوەى دوو مۆندیال وەک راهێنەر و یاریزان، سەرکردایەتى وڵاتەکەشى کردووە بۆ بردنەوەى جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى ساڵى 1972
-لەگەڵ یانەى بایرن میونشن، سێ جار جامى یانەکانى ئەوروپاى بەدەستهێناوە.
-لە ساڵانی 1969 و 1972 و 1973-1974 لەگەڵ یانەی بایرن میونشن پاڵەوانێتی ئەڵمانیای رۆژئاوای بەدەستهێناوە، دواتر لە ساڵی 1982 لەگەڵ یانەی هامبۆرگ بووە بە پاڵەوان.
-لە ساڵانی 1966، 1967، 1969 و 1971 چوار جار لەگەڵ بایرن میونشن جامی ئەڵمانیای رۆژئاوای بەدەستهێناوە.
-لە ئەمەریکا و لەگەڵ یانەى نیویۆرک کۆسمۆس سێ جار پاڵەوانێتی ئەمریکای لە ساڵانی 1977 و 1978 و 1980 بەدەستهێناوە.
-لەسەر ئاستى تاکەکەسى دووجار خەڵاتی بالۆن دۆری بەدەستهێناوە و چوار جاریش وەک باشترین یاریزانى ئەڵمانیا دیاریکراوە.
-قەیسەر 103 یارى نیودەوڵەتى بۆ ئەڵمانیا کردووە و لە پەنجا یاریدا وەک کاپتن 14 گۆڵى تۆمارکردووە.
-لەگەڵ بایرن 427 یارى کردووە و 160 گۆڵى تۆمار کردووە.
بێكنباوهر، كه به قهیسهری تۆپی پێی ئهڵمانیا ناسراوه، لەگەڵ دیدێ دیشامپ و ماریۆ زاگالۆ تاكه سێ كهسن، کە وەک یاریزان و وەک راهێنەر نازناوی مۆندیالیان بەدەستهێناوە.
مردنی بێكنباوهر دوای مردنی زاگالۆی بهڕازیلی دێت، كه سهرهتای ئهم ههفتهیه له تهمهنی 92 ساڵی تۆماری كرد.