هەڵوێست وادەڵێت
“ئەو کاتەی پەنجە مۆرەکەی باوکم وەرگرتەوە گریام”
+964
میلاد جەلال
هونەرمەند هەڵوێست محەمەد بۆ 964 باس لە گریانی راستەقینەی دەکات لە کاتی نواندنی لە فیلمی شین و مژدەی گۆرانیەکی نوێش رادەگەیەنێت.
لە ئێستا فیلمی شین لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت، کە تێیدا هەڵوێست رۆڵی سەرەکی هەیە و تایبەت بە 964 لە لێدوانێکی تایبەت دەڵێت، “لە پێش کامێرا و لەدوای تەواوبوونی کارەکەش گریاوم، بە تایبەت ئەو کاتەی پەنجە مۆرەکەی باوکم وەردەگرم”.
لە دوای فیلمی شین هەڵوێست سەرقاڵی کلیپێکی نوێیە بە ناوی “پەشیمان دەبیتەوە”، ئاماژەش دەدات بەوەی ناتوانێت لە نێوان گۆرانی و نواندندا هیچیان بە تەنیا هەڵبژێرێت.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح